بۆمبی هێشوویی سەردەمی شەڕی عێراق - ئێرانە

بۆمبێکی مەترسیدار لە حاجی ئۆمەران لە ناوبرا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

بۆمبێکی هێشوویی فڕۆکە لە حاجی ئۆمەران دۆزرایەوە و هەر زوو لە شوێنی خۆی تەقێندرایەوە.

بۆمبەکە  سەر لە ئیوارەی ئەمڕۆ لە کاتی کارکردنی تیمەکانی رێگاوبان بۆ دروست کردنی جوتسایدی حاجی ئۆمەران لە سەنتەری ناحیەکە دۆزراوەتەوە، کە لە دوروبەری ژمارەیەکی زۆر ماڵ هەبوون و مەترسی لەسەر ماڵەکان هەبووە.

رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای کاروباری مینی هەولێر، بە 964ـی وت،”بەپێی پێشبینیەکانیان بۆمبەکە بۆ کاتی شەڕی عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە، کە لە جۆری هێشووییە و بەهۆی مەترسیداری بۆمبەکە بەکارهێنانی لە سەرانسەری جیهان قەدەغە کراوە”.

وەک باسی دەکات، بۆمبەکە لە ژێر خاک و خۆڵ بووە، لە دوای ئاگادار کردنەوەیان تیمەکانی ئەوان، ماڵەکانی ئەو دەوروبەرەیان چۆڵ کردووە، هەر لە شوێنی خۆی بۆمبەکە تەقێنراوەتەوە و بە سەلامەتی کۆتاییان بەکارەکە هێناوە

حاجی ئۆمەران کۆتا خاڵی سنوری هەرێمی کوردستانە و هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران، ئێستاش کاریگەری جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لەسەر ناوچەکە ماوە بەشێکی شاخەکانی ناوچەکە پڕ لە مینن، هەر ئەمڕۆش گەنجێکی باڵەکایەتی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا.

گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان بەر مین کەوت و گیانی لەدەستدا

گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان بەر مین کەوت و گیانی لەدەستدا