نۆڕادیۆ

لە ستایشی 964ـەوە بۆ فرمێسکەکانی سەرهەنگ موحسین

964+

ژووری هەواڵ

لە نۆڕادیۆ گوێبیستی نوێترین چیرۆک و رووداوەکان بن و هەگبەی ئەم هەفتەیەی پڕە لە بابەتی سەرنجڕاکێش و تایبەت، جگە لە ستایشی 964 لەلایەن سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانەوە و سوپاسی 964 دەکات و دەڵێت، بەو تەمەنە کەمە و بە ئیمکانیاتی کەمەوە توانیوتانە راستگۆیانە کار بکەن و بە پاکی خۆتان دەربخەن.

یەکێکی تر لە بابەتەکان گردبوونەوەی جوتیارانی کوردە، چونکە جارێکیتر ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بە پشتیوانی چەند هێزێك، کە لە بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسی خۆجێی پێکهاتبوون، چوونە سەر زەویوزاری جوتیارانی کوردی گوندی تەپەسەوز لە سنووری خورماتوو، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری نوێکردنەوەی حەوت گرێبەستی زەویوزاری جوتیارانی کورد لەسەر ناوی جوتیارانی عەرەبی هاوردە

تەوەرێکی تریش، باس لە گۆڵپارێزی ناودار و نێودەوڵەتیی كورد لە تۆپی پێ سەرهەنگ موحسین بوو کە لە بەرنامەیەکی 964 دەڵێت، ئەو كاتەی یانەی هەولێری جێهێشت، هەموو شەوێك دەگریا، بەڵام كە گەڕاوەتەوەش هەموو ماندووبوونەكانی لەبیركرد.

چی بووە و روویداوە لە نۆڕادیۆوە بیزانن

چی بووە و روویداوە لە نۆڕادیۆوە بیزانن