بازاڕ و شوێنە گشتییەکان رازێندراونەتەوە
هەولێر خۆی بۆ یادی مەولود ئامادە دەکات
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
زیاتر لە هەفتەیەکی ماوە بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د، خ) و لە ئێستاوە لە هەولێر ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەو یادە و شەقام و بازاڕ رازێندراونەتەوە.
پەیامنێری 964 چووەتە ناو بازاڕی هەولێر و وشیار محەمەد یەکێک لە دوکاندارانی ناو بازاڕەکەی دواندووە، ئەو دەڵێت، “هەموو ساڵێک یادەکە بەرز رادەگرین و لەو رۆژەدا نوقڵ و شیرینی دەبەخیشنەوە، بەڵام دڵگرانم بە هەڵواسینی ئەو دروشم و ئاڵایانە، چونکە دوای یادەکە کۆناکرێنەوە و دەکەونە بەردەست و پێی خەڵک”.
بەقسەی تەیب زرار بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر کە لێدوانی بۆ 964 داوە، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەڕازێننەوە، بڕیارە کۆنسێرتێکیش لە بەردەم قەڵای هەولێر لەو رۆژەدا ساز بکرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری