75 جوتیارن و هەر یەکێکیان 400 کیلۆ وەردەگرێت
بەشێک لە جوتیارانی دەڤەری زرارەتی بەپێدانی بنەتۆو قەرەبوو کرانەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەشێک لە جوتیارانی دەڤەری زرارەتی لە پارێزگای هەولێر بەپێدانی بنەتۆو قەرەبوو کرانەوە کە ژمارەیان 75 جوتیارە و هەر یەکێکیان 400 کیلۆ گەنم وەردەگرێت.
مام بەهرام جوتیارێکی بەئەزموونی گوندی چڕە بە 964ـی وت، “هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ بەرهەمی گەنم خراپ نەبووە، ئەو شوێنانەی دێم بوون، هەر نەدووراون”، وتیشی ئەو هاوکارییە باشە بەڵام 400 کیلۆ بنەتۆو کەمە و بەشیان ناکات.
حامید کاکەیی قایمقامی قەزای پیرمام بە 964ـی وت، 30 تۆن گەنم بەسەر 75 جوتیاری ناوچەکە دابەش دەکرێت کە ساڵی پار زەرەرمەندی سەرەکیی بوون.
کۆمپانیای فارم زۆن بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر بنەتۆوەکەی دابین کردووە و بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری