دیمەنی کارکردن لە ناو قەڵای هەولێر
منداڵانیشیان بێبەش نەكردووە
قەڵای هەولێر بەمنزیكانە بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە
964+
محەمەد فاتیح
نۆژەنكردنەوەی قەڵای دێرینی هەولێر بەردەوامە و لە ماوەی كەمتر لە ساڵێك، دەیان كاری گرنگ بۆ رێكخستنەوە و نۆژەنكردنەوەی ئەنجامدراوە و بڕیاریشە بەمنزیكانە بەڕووی گەشتیاراندا بكرێتەوە.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نۆژەنكردنەوەى قەڵای هەولێر، بە ستانداردی شوێنەوار و كەلەپووری جیهانی دەبێت و سیمای رەسەنایەتەتیی قەڵاكە دەپارێزرێت و لەژێر چاودێری راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر:
-بەردڕێژكردنی نێو قەڵا، لەسەر شێوازی كولتوورى.
-درووستكردنی خاڵی سەلامەتیی.
-رێگریكردن لە رووخان و تێكچوونی دیوار و خانوووەكان .
-دانانی رووناكی لە ناوەوە و دەرەوە و ژوورەكان.
-دروستكردنی مۆزەخانەی منداڵان.
-نۆژەنكردنەوەی مزگەوتی قەڵا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدات، نۆژەنكردنەوەكە كاریگەری گەورەی لەسەر پاراستنی قەڵاكە و راكێشانی سەرنجی زیاتری گەشتیارانە دەبێت و بڕیار وایە لە ماوەیەكی نزیكدا بەڕووی گەشتیاراندا بكرێتەوە.
قەڵای هەولێر، یەكێكە لە شوێنەوارە جیهانییەكان، كە تا ئەمڕۆ ژیان تێیدا بەردەوامە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش زاین.