15 رۆژ ده‌خایه‌نێت
22 ژنه جوتیارى دهۆك خرانه خولێكى پیشه‌سازى خۆراكى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك 22 نه جوتیار خرانه خولێكى فێركردنى پیشه‌سازى خۆراكى كه چه‌ند به‌شێك له‌خۆ ده‌گرێت و خوله‌كه‌ش ماوه‌ى 15 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
خوله‌كه، به هاوكارى رێكحراوى یه‌كێتى لوسه‌رى جیهانى له دهۆک (LWF) له هۆڵى بنكه‌ى كشتو‌كاڵى باگێرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی رێنمایی كشتو‌كاڵى له دهۆك به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ خوله‌كه ده‌ستیپێكردووه22 ژنه جوتیاری ناحیه‌ى زاویته به‌شداریان تێدا كردووه.
وتیشی “ئه‌و بابه‌تانه‌ى له حوله‌كه ده‌وترێنه‌وه به‌شداربووان فێرده‌كرێن بریتین له چۆنیه‌تى وشككردنه‌وه‌ى میوه، ئه‌مبارگرتن و پاراستن، دروستكردنى مره‌باى جۆراوجۆر و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م خوله بۆ ده‌ستخستنى هه‌لیكاره بۆ ئه‌م ژنانه، كه ده‌توانن سوود له‌و خوله بۆ داهاتووى كاركردنى خۆیان وه‌ربگرن.