بە تام و بەرامەكەی تێ‌ نەكەویت

لە رێگای 964وە هەنگوینی ئەسڵ بناسەرەوە

964+

محەمەد فاتیح

هەنگوینی كوردستان، یەكێكە لە هەرە جۆرە هەنگوینە باشەكان لە ناوچەكەدا و بۆ ناسینەوەی جۆرە ئەڵەكەی، دەبێت چەند رێكارێك بگرنەبەر و تەنها بە چاو و تامكردن ناناسرێتەوە.

عوسمان مەجید، شارەزای بواری هەنگ، قسەی بۆ 964 كرد و دەڵێت، یەك جۆر هەنگوین لە كوردستان هەیە، كە ئەویش هەنگوینی شاخە و یەكێكە لە هەنگوینە باشەكان لە ناوچەكەدا، بەڵام ئێمە ئەمەمان نەدەزانی، تاكو بەشداریمان لە كۆڕبەندە جیهانیكاندا كرد و بۆمان دەركەوت و دڵنیابوینەوە، كە هەنگوینی هەرێمی كوردستان یەكێكه لە هەنگوینە ئەسڵ و باشەكان.

وتيشى، لە شاخێكەوە بۆ شاخێك، لە دێیەكەوە بۆ دێیەك، لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێك، تام و رەنگ و بۆنی هەنگوینەكە جیاواز دەبێت، بەڵام بەگشتی هەنگوینی شاخن و جۆرەكانی باشن، بەدەر لەو هەنگوینانەی هی ناو شارن، جۆرەكانیان باش نین، چونكە كاریگەری ژینگەی بەسەروە دەبێت و بە هەنگوینێكی خراپ دادەنرێن.

بە قسەی عوسمان مەجید، هێندە فرتوفێڵ پەیدابووە تەنانەت ئەوانیش هەنگوینی باش و خراپ لەیەك جياناكەنەوە، تەنها رێكار ئەوەیە، یان لە تاقیگە پشكنینی بۆ بكرێت، یان دەبێت سەرچاوەی هەنگوینەكە كەسێكی ناسراو و باوەڕپێگراو بێت، نرخەكەشی دەبێت لە نێوان 35 بۆ 75 هەزاردا بێت، ئەگەر لەوە كەمتر بێت گومانی ئەوەی لێدەكرێت ئەسڵ نەبێت.

ئەمریکا خواستی لەسەر هەنگوین و تەحینی کوردستانە

ئەمریکا خواستی لەسەر هەنگوین و تەحینی کوردستانە

گەشتیاران حەزیان لە شتی خۆشە و هەنگوین و گەزۆی کوردستا...

گەشتیاران حەزیان لە شتی خۆشە و هەنگوین و گەزۆی کوردستان دەخۆن