لە کێڵگەی مینی کارێزان هەڵگیرابوونەوە
لە باڵەکایەتی کۆمەڵێک مین و تەقەمەنی لەناوبران
964+
شۆڕش قادری
لە سنووری باڵەکایەتی 27 مین و تەقەمەنی لەناوبران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر هەڵگیرابوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مین، ئەمڕۆ دووشەممە 25.8.2025 و لە بەردەوامی کاری پاککردنەوەی کێڵگە مینەکان، تیمی لەناوبردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، 27 مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیان لە گوندی مژدەینیان سەربە قەزای چۆمان، لەناوبردووە.
ئەم مین و تەقەمەنیانە لە ئەنجامی کاری رۆژانەی تیمەکانی مینلابەری لە کێڵگەمینی (کارێزان A) دۆزراونەتەوە کە ئێستا کاری مینپاکی تێدا دەکرێت.