"ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی"

“گوێ لەیەکترى بگرن”؛ پەیامی هونەرمەندانی سلێمانییە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هونەرمەندانی سلێمانی لەسەر ئەم بارودۆخەی لەم چەند رۆژەی دوایی لە سلێمانی دروست بووە، جەخت لەسەر پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەنەوە و داوا دەکەن هەموو لایەک “گوێ لە یەکتر بگرن” بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە.

نیاز نوری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان  بە 964ـی وت،پەیامی ئێمە هەروەک هەمیشە، ئاشتی، ئاشتی، ئاشتییە. هونەرمەندان بە درێژایی مێژوو پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانیان هەبووە و هونەرەکەیان بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە بەکارهێناوە.”

حەمە رەئوف کەرکوکی، هونەرمەندیش دەڵێت، پەیامی من هەمیشە لەگەڵ ئاشتییە،هیوادارم دۆخەکە بەرەو باشتر بچێت و خەڵک ئارام بێتەوە، چونکە لەم وەزعەدا خەڵک بێتاقەت بووە.”

هاوڕێ قادر، ئەکتەر بە 964ـی وت، “گرنگترین شت پێش هەموو شتێک ئەوەیە کە گوێ لە یەک بگرین، کە گوێت لە یەک گرت، ئاشتی زۆر فراوانتر دەبێتەوە، مەبەستم تەنیا هونەرمەندان نییە، بەڵکو سیاسییەکان و تەواوی میللەتە.”

بێریڤان سسەربەستیش وتی، “دڵنیام دۆخەکە بەرەو باشتر دەڕوات، ئێمە دەتوانین بە هونەر و کەلتوورەکەمان ئەم دۆخە تێپەڕێنین، سلێمانی شاری رۆشنبیری و هونەرە و هیوادارم کاری جوانتر و باشتری تێدا بکرێت.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هونەرمەندان دەردەدڵ دەکەن و قەدرگرانیش قەدری نەماوە

هونەرمەندان دەردەدڵ دەکەن و قەدرگرانیش قەدری نەماوە