لەبارەى رووداوەکانى سلێمانییەوە قسەى کرد

نێچیرڤان بارزانى: چارەسەرى موچە کارى لەپێشینەمانە

964+

وریا فەتاح

سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کارى لەپێشینەیان چارەسەرکردنى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانە، لەبارەى رووداوەکانى سلێمانیشەوە دەڵێت: ئەوەى لاى ئێمە گرنگە هەموو کێشەکان بە یاسایى چارەسەر بکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە کۆنفرانسی جینۆسایدی ئێزدییان لە زانکۆی کوردستان لەشارى هەولێر کرد و دواتر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى قسەى بۆ میدیاکان کرد.

سەرۆکى هەرێم لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەى موچە لە گفتوگۆدان، بەلاى ئێمەشەوە کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنى کێشەى موچەیە.

وتیشى،”وای دەبینم لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەى موچە چارەسەر بکرێت”.

لەبارەى رووداوەکانى لالەزاریشەوە سەرۆکى هەرێم جەختى کردەوە، بەلاى ئەوانەوە لەسەرۆکایەتى هەرێم گرنکە هەموو بابەتەکان بەشێوەى یاسایى بەڕێوە بچن.

“ئەوەی گرنگە سەروماڵی هاووڵاتییان بپارێزرێ و بابەتەکە رێچکەى یاسایی وەربگرێت و یاسا سەروەر بێت”، سەرۆکى هەرێم واى وت.

نێچیرڤان بارزانی: هەموو شتێک ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەو...

نێچیرڤان بارزانی: هەموو شتێک ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت