لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزۆر

هەسەدە: دیمەشق هێرشیکردە سەرمان و بریندارمان هەیە

964+

ژووری هەواڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، لەلایەن هێزەکانی سەربە حکومەتی دیمەشقەوە، هێرشکراوەتەسەر هێزەکانیان لە گوندەواری دێرەزۆر و بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشانە دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی سووریا.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانی سەربە حکومەتی دیمەشق لە شارەدێی جەنینە لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزۆر، بە درۆن و چەکی بی کەی سی، هێرشیانکردووەتەسەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانیان.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، هێزەکانی هەسەدە دەڵێت، دڵنیاین بریندار لە ریزی هێزە هێرشبەرەکەدا هەیە و دەشڵێت، پێنج ئەندامیان بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون.

هەسەدە بەرپرسیارێتیی هێرشی ئەو گرووپە چەکدارانە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی دیمەشق و داوایان لێدەکات، جڵەوەی ئەندامانی ئەو گرووپانە بکات و دەستبەجێ ئەو دەستدرێژییانە رابگرێت.

هەسەدە لە راگەیەندراوەکەدا جەختلەوەدەکاتەوە، ئەو جۆرە دەستدرێژییانە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان پاشگەزیان ناکاتەوە.

قەیرانی کەمیی ئاو و کارەبا ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی...

قەیرانی کەمیی ئاو و کارەبا ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە