بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە:

“هیچ درێغییەک لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەکرا و کەرەستە و پێداویستییەکانمان کەمن”

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دوای نزیکەی هەفتەیەک لە کەوتنەوەی ئاگرە سێ رۆژییەکەی ناوچەی کۆکۆیی لە هەڵەبجە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە دوایین قسە و هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەڵێت، ئەوەی پێویست بووە کراوە و هیچ درێغییەک نەکراوە، بەڵام پێداویستییەکانیان کەمن و تەمەنی کارمەندەکانیشیان هەڵکشاوە.

عابدین عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە 964ی وت، “ماوەیەک پێش ئاگرەکە هەندێک کەرەستە و ئامێری باشمان بۆ کڕدرا، بەڵام کەرەستە و پێداویستییەکانمان کەمن و لە تموحی ئێمەدا نین، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی کارمەندەکانمان هەڵکشاوە و بەشێکیان خانەنشین بوون”.

سەبارەت بە کەموکوڕی خواردن لەکاتی ئاگرەکە، عابدین عەبدولڕەحمان وتی، “هەر کارمەندێکی ئێمە کە دەردەچێت بۆ ئەرک، خواردن و خواردنەوە و پێداویستی خۆی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر پێیە، خواردنی پێویستیش لەلایەن ئیدارەی پارێزگاوە دابین کرابووە و هەندێک جار ئەوەندە خواردن زۆر بوو، هاوڵاتیانیش خواردنیان بەردەکەوت”.

قسە و  روونکردنەوەکانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە دوای ئەوە هات، لە لێدوانێکدا وتبووی، داوام کردووە نان و خەیار بهێنن بۆ تیمەکان”، ئەم لێدوانە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئیدارەی پارێزگای هێنایە سەرخەت و رەتیانکردەوە کە کەموکورتی لە دابینکردنی خواردن بۆ تیمەکان هەبووبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"زیانى ئاگرەكەی هەڵەبجە بە چەندین ساڵ قەرەبوو ناكرێتەوە"

خەرجی خواردن و پێداویستییەکان لە رۆژانی ئاگرەکەی هەڵە...

خەرجی خواردن و پێداویستییەکان لە رۆژانی ئاگرەکەی هەڵەبجە شەش ملیۆن دینار بووە