"له‌ماڵى خۆت ده‌ستپێبكه نیشتمان سه‌لامه‌ت ده‌بێت"
ژینگه‌پارێزێكى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌یڵێت پێشتر له ماڵه‌كه‌ى جێبه‌جێى كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌پارێزێكى سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، له زۆربه‌ى چالاكییه‌كانیدا رێنمایی پاراستنى ژینگه و به‌خێوكردنى باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كانى بۆ خه‌ڵك باسكردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆت ئه‌م كاره نه‌كه‌یت، نا‌توانیت خه‌ڵكى رابهێنێت له‌سه‌ر ئه‌م كاره ژینگه‌ییانه.
ژینگه‌پارێزه‌كه، مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده‌یه بۆ پاراستنى ژینگه، چه‌ند دیمه‌نێكی ناو ماڵه‌كه‌ى خۆى بۆ 964 ناردووه، ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن به كرده‌وه هاوكار باڵنده و ئاژه‌ڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له تینوێتى و برسێتى رزگاریان بێت.
مه‌عروف ده‌ڵێت، لە زۆربەی سمینار و چالاکییە ژینگەییەکانیان هانی خەڵک و منداڵانى دەوه کە لەم وەرزی هاوینەدا تەنانەت وەرزەکانی تریش خۆراک و ئاو بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان دابنێن، به‌ڵام خۆى پێشتر ئه‌و كارانه‌ى له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا جێبه‌جێ كردووه.
وتیشی “ناكرێت هه‌ر به قسه ژینگه‌پارێز و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌دۆست بین، پێویسته ئه‌مه به‌كردار جێبه‌جێ بكه‌ین ئینجا هانى خه‌ڵكه‌كه بده‌ین”
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، له‌وه‌ته‌ى كارى ژینگه‌یی ده‌ستپێكردووه هه‌میشه له ترسی له‌و ئایه‌ته قورئانییه هه‌بووه كه ده‌ڵێت ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ ﴾
، بۆیه هه‌موو كاره‌كانى له‌خۆیه‌وه ده‌ستپێكردووه، چونكه ده‌ڵێت “بۆ هه‌موو كارێك به‌تایبه‌تیش ژینگه‌یی ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆت ده‌ستپێنه‌كه‌یت، نیشتمان سه‌لامه‌ت نابێت”.
چه‌ند ساڵێكه مه‌عروف ه‌لناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا شوێنی تایبەتى بە دادنى خۆراک و ئاو بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان دروستكردووه به‌شێوه‌یه‌كی كرداریش سوودیان لێبینیوه، رۆژانه ئاوه‌كه‌یان بۆ ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ر له خواردن و خۆراكه‌كه‌شیان كه‌م ببێته‌وه بۆیان داده‌نێته‌وه.