کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیە. فۆتۆ: پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە
72 کاتژمێر بەردەوام بوو
کۆنووسی ئاگرەکەی هەڵەبجە؛ 475 کیلۆ بنێشت سوتاوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەیەیەکی کشتوکاڵی هەڵەبجە روپێوی ئەو ئاگرەیان کرد، کە لە رۆژی 17ی ئەم مانگە روبەرێکی فراوانی کە سنووری هەڵەبجە گرتەوە، دەرکەوتووە بەهۆی ئاگرەکەوە 475 کیلۆ بنێشت سووتاوە.
لەو ناوچەی ژمارەیەک داری سروشتی بنێشتی لێ گیراوەتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوە هیچیان بەسەر هیچەوە نەماوە.
بە گوێرەی ئەو کۆنووسە بێت کە 964 دەستی کەوتووە، نوێنەری بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە و نوێنەری باخداری و زەوی و زار هاوتیم کشتوکاڵی هەڵەبجە بوون بۆ روپێوکردنی قەبارە و بڕی سووتاون و پاشماوەی لە ناوچەکە.
رۆژی 17.8.2025، لە هەردوو گوندنی نەیجەلە و چناری کۆکۆیی ئاگرکەوتەوە و تا 72 کاتژمێری ئاگرەکە بەردەوام، گەرچی سێ جار کۆنتڕۆڵ کراو سەری هەڵدابوویەوە، بەهۆیەوە سنووری گوندەکانی، مۆردین و چناری کۆکۆی و نەیجەلە، پێگە و لمە و سازان فراون ببوو.
دەرکەوتووە، پێنج هەزار دۆنم دارستانی سروشتی کە لە داری دار بەڕوو، قەزوان، گۆیژ، بڵاڵوک، هەرمێ، زڕوەن و چەقالە سووتاون، هەروەک هەزار دۆنم لە پاوانی سروشتی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاوە.
روپێووی لیژنەکە دەری خستووە، 36 دۆنم لە باخی هەر سێ گوندەکانی مۆردین، چناری کۆکۆی و نەیجەلە سووتاوە، هەروەها بەگوێرەی داتاکان، لەو دارە سروشتییانەی بەرهەمی بنێشتی لێ دەگیرێتەوە، 475 کیلۆ بنێش سووتاون و لەناوچوون.
