بەرزترین پلە دەگاتە 45 پلەی سیلیزی

گەرما دوایین هێزی خۆی پیشاندەدا و یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

چلەی هاوین سێ بۆ چوار رۆژی ماوە، بۆیە گەرماکە دوایین هێزی خۆی پیشاندەدا و لەم دوو رۆژەدا یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 23.8.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبێ و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.

بەڵام بۆ سبەی یەکشەممە، گەرما یەک بۆ دوو پلە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بەرزدەبێتەوە، وەک هەمیشەش بەرزترین پلە لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 45 پلەی سیلیزی و فێنکترین شوێنێش حاجی ئۆمەران دەبێت بە 31 پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ؛

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی

سۆران: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە بەتینی گەرما بەردەوام ...

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە بەتینی گەرما بەردەوام دەبێ

گەرما کەمتر دەبێتەوە؛ لە 43 پلەى سیلیزى سەرناکەوێت

گەرما کەمتر دەبێتەوە؛ لە 43 پلەى سیلیزى سەرناکەوێت