"هەموو نەتەوەکان بەشدارن"
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت
964+
دەشتی عارف – هەولێر
شیعەکانی دانیشتووی هەولێری پایتەخت، لە ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ماتەمیان گێڕا و مەراسیمێکیان لە مزگەوتی ئاڵتون رێکخست.
قاسم ماڵەڵا ئەندامی حسێنیەی هەولێر بە 964ـی وت، “یەکەمجارە کۆبوونەوەی لەو جۆرە لە هەولێر رێکدەخرێت و مەراسیمەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، هەموو نەتەوەکانیش لە کورد و عەرەب و شەبەک بەشدارن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مەراسیمەکەدا وتاری دینی دەخوێندرێتەوە و یادی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) دەکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری