"تەرمەکەی نەناسراوەتەوە"

کەسێکی دیکە لە رووداوی هاتوچۆکەی بەردەڕەش گیانی لەدەستداوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کەسێکی دیکە لە رووداوی هاتوچۆکەی قەزای بەردەڕەش گیانی لەدەستداوە و ژمارەی قوربانییەکان بوو بە حەوت کەس.

کاتژمێر 4ـی عەسری ئەمڕۆ هەینی 22.8.2025، لەسەر رێگای نێوان بەردەڕەش – کەڵەک ئۆتۆمبێلێکی جوری ئۆپڵ کەوتەژێر بارهەڵگرێک، دواتر ئۆپڵەکە و بارهەڵگرەکەش ئاگریان گرت و بوون بە سوتوو.

هەردوای رووداوەکە ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، پێنج ئەندامی خێزانێک کە دایک و باوک و سێ منداڵ بوون، لەناو ئۆپڵەکەدا سووتاون و گیانیان لەدەستداوە، دایکەکەش دووگیان بووە و کۆرپەلەیەک لە سکیدا بووە.

بەڵام کەمێک لەمەوبەر ئیبراهیم فەریق پشتڕاستیکردەوە، دوای ئەوەی پارچە سووتاوەكانی ناو ئۆپڵەکەیان دەرهێناوە و ناردوویانن بۆ پزیشكی دادی دهۆک، دەركەوتووە ئەوەش جەستەی سووتاوی یەکێکی دیکە بووە لە ئەندامانی ئەو خێزانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو کۆرپەلەیەی کە لەناو سکی دایکیدا بووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ حەوت کەس.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان و گی...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان و گیانیان لەدەستدا

لەسەر رێگای بەردەڕەش - کەڵەک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ...

لەسەر رێگای بەردەڕەش - کەڵەک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا