جیاوازییەکی بەراورد بە هەفتەی پێشوو بزانە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە 20 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیکەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

وەک ماڵپەڕی شەفافیەت لە نوێترین داتا و ئاماری خۆیدا ئاشکرایکردووە، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 16.8.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 22.8.2025، 20 ملیار و 63 ملیۆن و 690 هەزار و 434 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو 10 ملیار و 878 ملیۆن دینار داهاتی ئەو ناوچانە بووە.

لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 17 ملیار و 488 ملیۆن و 853 هەزار و 889 دیناری بە شێوەی نەختینە و دوو ملیار و 574 ملیۆن و 836 هەزار و 545 دیناریشی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت هەموو هەفتەیەک داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەخاتەڕوو.

ئەو داهاتەی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، لە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان، بەدەستهاتووە.

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە...

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 11 ملیار دینارە

هەفتەی رابردوو سلێمانی و هەڵەبجە 10 ملیار دینار داهاتیا...

هەفتەی رابردوو سلێمانی و هەڵەبجە 10 ملیار دینار داهاتیان هەبووە