"پۆلیس نەک دژەتیرۆر"

دەستەی مافی مرۆڤ ئیدانەی رێکاری رووداوەکەی لالەزاری کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی ریکارەکانی رووداوەکەی لالەزار دەکات و دەڵێ، بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی هێزیکی زۆری ئەمنی جۆراو جۆر بەچەکی سووک و قوڕسەوە کۆبوونەوە و چوونەتە ئەو شوێنە کە بەلالەزار ناسراوە.

دەستەکە باسی لەوەکردووە، بەداخەوە روبەڕووبونەوەی سەخت و شەڕێکی چوار کاتژمێری لەو ناوچەیە روویداوە تا کاتژمێر 8:00ی بەیانی بەردەوام بووە، وە کوژراو و برینداری لێ کەوتوەتەوە، ئەو رووداوە نائارامی زۆری دروستکرد لەشاری سلێمانی و خەڵکی ئەو ناوچەیەی نیگەران کرد و ترس و دڵەڕاوکێی بڵاوکردووەتەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی ئەو رووداوە و دەئەنجامەکانی دەکات و بەهەموو شێوەیەک شەڕو ئاڵۆزی رەتدەکاتەوە و هەمیشە پشتیوانی رێکاری یاسایی و زمانی دیالۆگ دەکات، ئەوە بەشێکە لە راگەیەندراوەکە.

دەستەکە دەڵێ، لامان وایە بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو هێزی جێبەجێکار پۆلیسە نەوەک هێزی دژە تیرۆر و هێزی تر کە لەو رووداوە، بەداخەوە هێزی جیاواز و چەکی سوک و قوڕس بەکارهێنراوە، وە بەپێی رێکارە یاساییەکان دەبێ تۆمەتبار ببرێتە گرتن و گواستنەوە، نەوەک شوێنی تر و بارەگای حیزبی.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەو راگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ هەینی 22.8.2025 بڵاوکردووەتەوە دەڵێ، پاڵپشتی تەواوی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگاکان دەکات بۆ رادەستکردنی هەر کەس و داواکراوێک بەڕێکاری یاسایی خۆی بۆیە هەر جۆرە رێگاو شێوازێکی تر رەتدەکەینەوە بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان، کە بەداخەوە دەبابە و دۆشکە و چەکی قوڕس بەکارهاتووە، ئەمە زیاتر لە نمایشێکی سەربازی دەچێت و رەنگدانەوەی خراپی دەبێت بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستان.

هاتوچۆ لە بازگەی عەربەت بۆ سلێمانی ئاسایی بووەتەوە

هاتوچۆ لە بازگەی عەربەت بۆ سلێمانی ئاسایی بووەتەوە

سلێمانی شەوێکی سەختی تێپەڕاند

سلێمانی شەوێکی سەختی تێپەڕاند