هەڵەبجە
شەش كەس بەهۆی رووداویكی هاتوچۆ بریندار بوون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە هەڵەبجە، شەش کەس بریندار بوون، ئەوەی باشە بریندارەكان باری تەندروستییان جێگیرە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.8.2025 بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە رێگای سەرەکیی هەڵەبجە – سیروان، شەش هاوڵاتی برینداربوون، کە بریتیی بوون لە دوو شۆفێر و چوار سەرنشین، كە رووداوەكە پێكدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی نیسان تیدا و تۆیۆتا كراون، ئەمەش بە گوێرەی راگەیاندراوی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، بریندارەكان باری تەندروسییان جێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كراون، هەروەها تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ خەریكی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە.