دەستیانگرتووە بەسەر 81 کیلۆ گۆشتدا

گۆشتفرۆشێک لە رانیە شەش رێنمایی تەندروستی پێشێلکردووە

964+

ژووری هەواڵ

گۆشتفرۆشێک لە رانیە، شەش رێنمایی تەندروستی و ڤێتێرنەری پێشێلکردووە، لەسەر ئەوە دوکانەکەی داخراوە و قایمقامیەتیش دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنە بەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.8.2025، قایمقایەتی رانیە رایگەیاند، لە قەسابخانەکەدا دەستیانگرتووە بەسەر 81 کیلۆ گۆشتدا، بەهۆی ئەوەی شیاوی خواردن نەبووە.
“رێکاری یاسایی پێویست دەگیرێتەبەر بەرامبەر خاوەنی دوکانی گۆشتفرۆش چونکە ناوبراو دوای چەندین جار لە پێدانی رێنمایی و ئاگادارکردنەوەی بەردەوام بووە لە سەرپێچی”، قایمقامیەتی رانیە وا دەڵێت.
گۆشتفرۆشەکە لە شەقامی قولەی رانیە کاریکردووە، ئەم پێشێلکارییانەی هەبووە:
– نەبوونی مۆڵەتێ ڤێتێرنەری.
– بەسەرچوونی کارتی تەندرووستی.
– بەستنی گۆشت و دووبارە خاوبوونەوەی بۆ چەند جارێک.
– بەدیکردنی نەخۆشی لە جگەری ئاژەڵەکە.
– پاک رانەگرتنی ساردکەرەوە و شوێنی هەڵگرتنی گۆشت.
– سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان و هێنانی بۆ دوکان.

تەنیا پێنج رۆژ ماوە بۆ خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی...

تەنیا پێنج رۆژ ماوە بۆ خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک