چه‌ند شێوه‌كارێكی كوردیش به‌شدارن
پێشانگاكه‌ى كۆڕبه‌ندى هونەری ON TOPـى ئه‌ڵمانیا ماوه دوو مانگ ده‌خایه‌نێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماه‌یه‌ك له شێوه‌كارى كورد له‌گه‌ڵ شێوه‌كارانى وێتانى جیهان به‌شدارى پێشانگایه‌ك ده‌كه‌ن كه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا ده‌كرێته‌وه و ماوه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت، پێشانگاكه به‌رهه‌مى كۆڕبه‌ندى هونەری ON TOP كه سیمپۆزیۆمێکى نێوده‌وڵه‌تییه له شارى كرێفێڵدى ئه‌ڵمانیا له 15ـى ئه‌م مانگه‌وه كاره‌كانى ده‌ستپێكردووه.
كۆڕبه‌ندى هونەری ON TOP، کاری تاکەکەسییه، هونەرمەندانی وێنەکێش و پەیکەرتاشی به ئەزموون لە رووی پیشەیی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و بە ئازادی هەریەکەیان به‌شێواز و ماتریاڵ و ئایدیاى تایبه‌تى خۆیان لەسەر بابەتەکانی خۆیان کار دەکەن.
حه‌مه هاشم، هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار، یه‌كێكه له به‌شداربووانه به 964ـى وت، رۆژى 22.8.2025 پێشانگاكه ده‌كرێته‌وه و ماوه‌ى دوو مانگیش ده‌خایه‌نێت.
وتیشی “ته‌واوى كاره‌كانى ئه‌م پێشانگایه به‌شێوه‌یه‌كی كراوه له‌به‌رچاوى خه‌ڵك كراون”.