سێ‌جار ئینگلیزه‌كان به ده‌ستبه‌تاڵى گه‌ڕاونه‌ته‌وه
ئاشی مام خدر به‌زیاتر له 4 ملیۆن دۆلار نه‌فرۆشراوه و ده‌ڵێن وه‌ك شوێنه‌وار ده‌یهێڵنه‌وه
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى سێ جار سه‌ردانى كۆیه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئاشه‌كه‌ى مام خدر بكڕێته‌وه، به‌ڵام نه‌یانفرۆشتووه، ته‌نانه‌ن نرخى زیاتر له چوار ملیۆن دۆلاریشیان پێداوه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ڵێت، نایفرۆشین و ده‌مانه‌وێت وه‌كو شوێنه‌وارێكى مێژوویی كۆیه بمێنێته‌وه.
هۆكارى ئه‌وه‌ى كه كۆمپانیا ئینگلیرییه‌كه RUSTON ده‌یه‌وێت بیكڕێته‌وه، چونكه 98 ساڵ لەمەوبەر خۆیان ئه‌و ئامێره‌ى ئاشه‌كه‌یان داناوه.
زانا خدر، خاوەنی ئێستای ئاشەکە بە 964ـی وت، باپیرم ئاشەکەی لە ئینگلیزەکان کڕیووە و نزیکەی مانگێک لەگەڵیدابوون تا فێری کارەکە بووە و لەوکاتەوە و لە باپیرمان و پاشان بۆ باوکمان و ئێستاش بۆ ئێمە ماوەتەوە و کاری پێدەکەین.
وتیشی “چەند جارێک کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئاشەکە سەردانیان کردووین و زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاریان پێداوین تا ئاشەکەیان پێ بفرۆشین و بیبەنەوە لای خۆیان، به‌ڵام نه‌مافرۆشتووه و ناشیفرۆشین”.
كۆمپانیاكه، ده‌یه‌وێت وه‌كو نمونەیەکى كاره‌كه‌یان بیپارێزن و وه‌كو رێكلامێكیش بۆ كۆمپانیاكه‌یان به‌كاری بهێنن چونكه زانا ده‌ڵێت “ئەمە یەکەم ئاش بووە کە دروستیان کردووە”.
دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌وان تەنیا لەبەر ناو و نازناوی ئاشی مام خدر نەیانفروشتووە و دەیپارێزن، ئەگینا ئاشەکە 200 ساڵی تریش کار بکات ئەو داهاتەی نابێ کە کۆمپانیاکە پێی‌داوین.
ئاشی مام خدر لە ساڵی 1927 و چوار ساڵ بەر لە لەدایکبونی مام خدر دامەزراوە، لەساڵی 2019 مام خدر کۆچی دوای دەکات ودواتر لەلایەن کوڕەکانیەوە کاری پێدەکرێت، بەهۆی زۆری تەمەنی ئاشەکە و شوێنەکەیەوە، لە فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپوری کۆیەش وەک خاڵێکی کەلەپوری تۆمارکراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن