دیمه‌نى چه‌ند گه‌نجێكی كه‌مپه‌كه خه‌ریكی یاری بلیاردن وێنه‌ى ئۆجه‌لانیش له پشتیانه‌وه هه‌ڵواسراوه... وێنه: MUSTAFA OZER/AFP
راپۆرتێکی BBC ـى تورك ؛
هه‌وڵێك هه‌یه بۆ چۆڵكردنى كه‌مپی مه‌خمور و گه‌ڕانەوه‌یان بۆ باكورى كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له میدیاكانى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كجارى كه‌مپی مه‌خمور چۆڵ بكرێت و په‌نابه‌ركانیش بگه‌ڕێنه‌وه باكورى كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش BBC ـى تورك به‌داوداچوون و شرۆڤه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ى كردووه.
كه‌مپه‌كه، نزیکەی 12 هەزار كه‌سی لێ نیشته‌جێیه، بریتین له‌و خێزانانەى کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە تورکیاوە کۆچیان کردووە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه BBC ـى تورك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه نوێیه‌ى كه ئێستا له توركیا بۆ ئاشتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چارەنووسی کەمپى مه‌خموریش بووه‌ته ره‌گه‌زێکی سەرەکی ئه‌م پڕۆسەیه و بۆ ئه‌مه‌ش بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیدارەکانی ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر میکانیزمێکیان بۆ چۆڵکردنی کەمپەکە داناوە بۆ ئه‌وه‌ى بەم زووانە چۆڵ بکرێت.
بەم دواییانەش عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نامەیەکی ئاڕاستەی دانیشتوانی کەمپەکەی کردووە و فیلیز بوداکیش کە ئێستا بەڕێوەبەری کەمپەکەیە، پشتڕاستی کردەوە کە نامەکە نێردراوە، بەڵام ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئێستا هیچ پێشهاتێک سەبارەت بە چۆڵکردنی کەمپەکە رووی نەداوە”.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، “مەخمور بە کردەوە هێلانەی کڕێوەی قەندیلە، ئەگەر چارەسەری ئەمە نەکەین، ئەم هێلانەیە بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن”، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تورکیا جار جار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو کەمپە ئەنجامداوە.
تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كه ئاخۆ ئه‌م كه‌مپه بووەتە بابەتی گفتوگۆ لەو پڕۆسەیەی کە حکومەت لە تورکیا له‌گه‌ڵ ده‌م پارتى به ناوی “تورکیا بێ تیرۆر” كارى له‌سه‌رده‌كات،
به‌ڵام پڕۆفیسۆر د.ئارزو یڵماز خاوه‌نى كتێبی “پەنابەرانی کورد و بنیاتنانەوەی ناسنامە لە ئەتروشەوە تاوه‌كو مەخمور” ئاماژە بەوەدەکات کە بارودۆخی کەمپەکەش لە ماوەی پڕۆسەی ساڵانى 2013 تاوه‌كو 2015 تەوەری گفتوگۆ بووە و ده‌شڵێت “ئەگەر ئاشتی بۆ پرسی کورد لە بەرنامەی کاردا بێت، هیچ شتێکی سەیر نییە کە دۆخی كه‌مپی مەخموریش لە لوتکەی کارنامەكه‌یدا بێت”.
رۆژى 8.8.2025 موراد قەرەیلان، یەکێک لە سەرکردەکانی دیاره‌كانى باڵی سەربازیی پەکەکە (هەپەگە)، بەرپرسانی عێراقی بەوە تۆمەتبار کرد کە فشار لەسەر کەمپەکە دروست دەکەن، وتبووى “ئێمە وەک هێزی سەربازی لەوێ کشاینەوە و سەنگەرەکانمان بۆ ئەوان بەجێهێشت، تا فشار لەسەر دەوڵەتی عێراق دروست نەبێت و هەموو شتێک یاسایی بێت.” به‌ڵام وتیشی “ئەگەر فشارەکان بەردەوام بن هێزەکانمان دەنێرینەوە بۆ کەمپەکە”.