بەهۆی ڤایرۆسێکەوە

بەشێک لە کەروێشکەکانی ئەمریکا بوون بە بوونەوەری قۆچدار

964+

ژێوار خدر

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆرێکی نامۆ و ترسناکی ڤایرۆس بڵاوبووتەوە، کە کەروێشکە ئاساییەکان دەگۆڕێت بۆ بوونەوەری قۆچدار و ناشیرین، کە گرێی رەشی قۆچئاسا و ترسناک لە دەموچاویانەوە گەشە دەکات بینینی ئەم جۆرە کەروێشکانە لە زیادبووندایە و پسپۆڕان هۆشداری دەدەن.”

بابەتەکە چۆنە؟

کەروێشکەکان تووشی ڤایرۆسی  CRPV بوون، کە بە ڤایرۆسی شۆپ پاپیلۆما  ناسراو، ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی لووی شێرپەنجەیی لەسەر یان نزیک سەری ئاژەڵەکە، کە شێوەیان لە قۆچ دەچێت ،هەرچەندە هەندێک جار ئەم برینانە خۆیان چاک دەبنەوە، بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن کە قۆچەکانی کەروێشکە کێوییەکان رۆژ لە دوای رۆژ گەورەتر و ترسناکتر دەبن. ئەم لووانە دەتوانن ئەوەندە گەورە بن کە ڕێگری لە خواردنی ئاژەڵەکە بکەن و ببنە هۆی مردنی بەهۆی برسێتییەوە

لە کوێوە دەرکەوتووە؟

ئەم دیاردەیە سەرەتا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ بینرا، بەڵام ئێستا لە ویلایەتەکانی مینیسۆتا، نبراسکا و داکۆتای باشووریش تۆمار کراوە. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی، ئەگەری هەیە لە ساڵانی داهاتوودا ئەم حاڵەتە لە ناوچەکانی دەرەوەی رۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکاشدا زیاتر بڵاوببێتەوە.

ئایا مەترسی بۆ مرۆڤ هەیە؟

مەترسییەکە راستەوخۆ نییە، گواستنەوەی خودی ڤایرۆسی CRPV لە کەروێشکەوە بۆ مرۆڤ ئەگەرێکی زۆر کەمە، بەڵام مەترسیی سەرەکی لەو مێشوولە و گەنە و قڕنوو و مێروانەدایە کە لەسەر خوێنی ئەم کەروێشکانە ژیاون.

پزیشکان هۆشداری دەدەن کە ئەو مێرووانە دەتوانن نەخۆشیی مەترسیدار بگوازنەوە بۆ مرۆڤ. لەنێو ئەو نەخۆشیانەدا:

نەخۆشی لایم (Lyme disease) و تای خاڵاوی شاخی راکی (Rocky Mountain Spotted Fever): کە هەردووکیان لە رێگەی گەنەوە دەگوازرێنەوە.
ڤایرۆسی نیلـی رۆژئاوا (West Nile Virus)، ڤایرۆسی زیکا (Zika Virus)، تای دێنگی (Dengue Fever) و چیکۆنگۆنیا (Chikungunya): کە هەموویان لە رێگەی مێشوولەوە دەگوازرێنەوە و لە حاڵەتی تونددا دەکرێت کوژەر بن.

رێنمایی

دەزگای پارک و ژیانی کێوی کۆلۆرادۆ (CPW) داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە لە کاتی بینینی هەر کەروێشکێکی تووشبوو، لێی دوور بکەونەوە و بە هیچ شێوەیەک دەستی لێ نەدەن، دەشڵێت باشترین رێکار ئەوەیە کە خۆتان لە بەرکەوتن بە کەروێشکی تووشبوو بپارێزن و دڵنیابنەوە کە کەروێشکە ماڵییەکانتان لە گەستنی مێرووەکان پارێزراون.

هەڵمەتی هۆشداری دەستیپێکرد؛ دوو ڤایرۆس هەن بۆ ئەوەیە

هەڵمەتی هۆشداری دەستیپێکرد؛ دوو ڤایرۆس هەن بۆ ئەوەیە