ئیتر دەبێت بەپارە

تەنیا پێنج رۆژ ماوە بۆ خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک

964+

ژێوار خدر

ئەگەر تا 25ـی ئەم مانگە ناوی خۆتان بۆ فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی تۆمار نەکەن زەرەر دەکەن بۆیە پەلەی لێ بکەن و لەم پێنج رۆژەدا خێرا بڕۆن خۆتان تۆمار بکەن، چونکە دوای ئەم بەروارە دەبێت بە پارە و بێ بەرامبەر نامێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە خۆراک و ئارد وەردەگرن و ناوی خۆیان بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک تۆمار نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات و تا 25ـی ئەم مانگە خۆیان تۆمار بکەن.

دەشڵێت، تا 25ـی ئەم مانگە خۆ تۆمار کردن بێ بەرامبەر دوای ئەم بەروارەوە واتە لە 26.8.2025وە پێویستە هاوڵاتییان لە بەرامبەردا 10 هەزار دینار بدەن بۆ هەر کەسێک، بۆیە داوا دەکەین بەزووترین کات خۆیان تۆمار بکەن.

تەنیا پێنج رۆژ ماوە بۆ خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک

وادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژکرایە...

وادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژکرایەوە