دواى بریندار بوونى
چیرۆکى رزگارکردنى کونە پەپویەک
964+
وریا فەتاح
دانا سالار کە هاوڵاتییەکى شارى سلێمانییە، رۆژى 24.6.2025، لەکاتى گەڕانەوەى لە کار، بە ئۆتۆمبێلەکەى لە کونە پەپوویەک دەدات و باڵێکى دەشکێنێت، بەڵام جێى ناهێڵێت و هەڵى دەگرێتەوە و دواتر لە ڤێرتێرنەرییەک نەشتەرگەرى بۆ دەکات و بۆ ماوەى زیاتر لە 50 رۆژ لەگەڵى خەریک دەبێت تا بەتەواوى ئامادەى دەکاتەوە بۆ فڕین و دواتر لە 18.8.2024، لەناو سروشت ئازادى دەکاتەوە.
دانا سالار چیرۆکى کونە پەپووەکەى بۆ 964 گێراوەتەوە و دەڵێت،” باڵندەکە باڵى شکابوو، دڵم نەهات ئاوا جێى بهێڵم، دواى ئەوەى تیشکمان بۆى گرت و شوێنى شکانەکەمان دیارى کرد، لەلایەن پزیشکێکەوە خرایە ژێر نەشتەرگەرى و دواتر بۆ ماوەى زیاتر لە 40 رۆژ لەگەڵى سەرقاڵبووم هەم لە پێدانى خۆراک و هەم لە راهێنانکردن پێى بۆ ئەوەى ئامادەبێتەوە بۆ فڕین”.
کونەپەپووەکە باڵندەیەکى دەگمەنەو زیاتر لە ناوچە گەرم و بیابانییەکان دەژیت، قەبارەى بچوکە و بەرگەى گەرماى سەخت دەگرێت و لە سروشتى هەرێمى کوردستان باڵندەیەکى دەگمەنە.
لێرەوە ڤیدیۆى چیرۆکەکە ببینە