تیمەکانى کارەباى سۆران - وێنە؛ ئەرشیف
تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی کار دەکەن
ئەمڕۆ زیاتر لە 10 گەڕەکی سۆران بێ کارەبای نیشتمانی دەبن
964+
شۆڕش قادری
کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی زۆر بە چڕی لە ناو سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە و ئەمڕۆ زیاتر لە 10 گەڕەک بێ کارەبای نیشتمانین، بەڵام ماڵیان تاریک نابێ و کار بە موەلیدەکان دەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، لە کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە 20.8.2025 فیدەرەکانی ( 3-5-10-11-12-14-4-7-8) لەناو سۆران کوژێنراونەتەوە کە ئەو فیدەرانە تایبەتن بە گەڕەکەکانی (ئازادی – کانی – مەشروعی ئاو – دێلزیانی خواروو – برادۆست – شەهیدانی دێلزیان و دێلزیانی سەروو – نەهری – دیانای کۆن – سەروچاوە و بەرگوان )، بۆیە ئەو گەڕەکانە تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە کارەبای نیشتمانیان نابێ، بەڵام لەو ماوەیەدا ئیش بە مۆلیدەکان دەکرێت.
زیاتر لە هەفتەیەکە تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی چوونەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ کارەبای ئەو دەڤەرەش ببێ بە 24 کاتژمێری و لە بێ کارەبایی رزگاریان ببێ.