بوو به سێ رۆژ ئاگره‌كه‌ش به‌رده‌وامه
“ئاگره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه پێویستى به هیلیكۆپته‌ره” و پارێزگاریش لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بوو به سێ رۆژى ئه‌و به‌شه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كه ئاگرى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ردوام له بڵێسه‌دایه و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیش به‌چه‌ندین تیمى جۆراوجۆر خه‌ریكن تاوه‌ك ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، پێویستیان به هێلیكۆپته‌ره و پارێزگاریش لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كه‌ى ده‌كات.
لە دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەمەوە ئاگرێکی گەورە لە نزیک ناوچەی کۆکۆیی لە سنووری ئه‌م پارێزگایه دروستبووه، سەرەتا لە سنووری گوندی مۆردین بوو، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و هەبوونی مەترسی مین، فراوانتر بوو بەرەو گوندەکانی چنار، نەیجەڵە، دەرەناوێ و چەند گوندێکی دیکە، هاتووه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یان ئه‌و شوێنانه‌ى ئۆتۆمبێل بۆیان ده‌چێت ئاسان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، به‌ڵام شوێنه سه‌خته‌كان تاوه‌كو ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراون.
وتیشی “بۆ ئه‌و شوێنه سه‌ختانه پێویستمان به هێلیكۆپته‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه هێلیكۆپته‌رى نییه و تاوه‌كو ئێستاش بۆ ئه‌م ئاگره دابین نه‌كراوه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه كارى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ستپێكردووه، چونكه گرنگه هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، زانیار عومەر وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، جگە لە تیمەکان، خۆبەخشان و خەڵکی ناوچەکە لە سلێمانی و هەڵەبجەوە، بە شۆفڵ و ئامێری تایبەتەوە هاتوون بۆ پاککردنەوەی بەشێک لە رێگەکان و ئاگربڕ کردنیان، بەڵام هیچ تیمێکی مرۆیی لە شارەکانی دیکەوە نەهاتووە و بەهیواین ئەمڕۆ بتوانن بە تەواوی کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
ئاگرەکەی هەڵەبجە جگە لە زیانی ماددی و سووتاندنی سەدان دۆنم پوش و پاوان و دارستان، زیانی گیانیشی لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ژینگەدۆستێک بەناوی ئارى موختار و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەناوی محەمەد شێخ حەیدەر لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کردووە و هه‌ڵه‌بجه‌ش به فه‌رمى بۆ گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م دوو كه‌سه‌ى ماته‌مینى راگه‌یاندووه.