"مۆڵەتی شۆفێری نەبوو"

ئەو ژنەی بە ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆرەوە خۆی دەنواند راپێچی دادگا کرا

964+

شۆڕش قادری

لە هەولێر ژنێک فێرببوو بە ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆرەوە خۆی دەنواند و نمایشی دەکرد، نە ئۆتۆمبێلەکانی رەقەمیان هەبوو نە خۆیشی مۆڵەتی شۆفێری هەبوو، پۆلیس دۆزییەوە و راپێچی دادگای کرد.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ماوەیەک بەر لەئێستا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە ژنێک لە شەقامی خزمەتگوزاری 150 مەتری ئۆتۆمبێلێکی جۆری گۆلف بێ تابلۆ لێدەخورێت و نمایشی دەکات، دوای بەدواداچونمان توانیمان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرین و بۆمان دەرکەوت جگە لەو ئۆتۆمبێلە نمایشی بە ئۆتۆمبێلێکی تریش کردووە لە جۆری دۆج چالنجەر”.

لەئێستادا هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتن دەستیان بەسەرداگیراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر ژنەکە گیراوەتەبەر  و سزای داریی دراوە.

بەقسەی پۆلیسی هاتوچی هەولێر، ئەو ژنە مۆڵەتی شوفێری نییە و ئەو بەزمەشی ناوەتەوە، بۆیە بۆ لێپێچینەوە رەوانەی دادگا کراوە.

لە هەولێر ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا

لە هەولێر ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا

بۆ گەیشتن بە هاتوچۆی هەولێر رێگای لاوەکی 150 مەتری بەکار...

بۆ گەیشتن بە هاتوچۆی هەولێر رێگای لاوەکی 150 مەتری بەکاربێنە