"لە شەقام و ترافیکەکان هاوڵاتیانیان بێزار کردووە"

لە سۆران ژمارەیەک سواڵکەر دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە سۆران ژمارەیەک سواڵکەر و بەخێوکەرانیان دەستگیر کران کە لە شەقام و ترافیک لایتەکان هاوڵاتیانیان بێزار کردووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، “ئەمڕۆ سێشەممە 19.8.2025 بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لەگەڵ بەشی پولیسی ناوشار هەڵساون بەدەستگیرکردنی ئەو سواڵکەرانەی کە لەسەر شەقام و ترافیکەکان ببوونە هۆکاری بێزارکردنی هاوڵاتیان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سواڵکەرانەی منداڵ بوون و تەمەنیان خوار 11 ساڵ بووە، بەخێوکەرانیان بەپێی ماددەی 392 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.

لە سۆران نزیکەی 60 دەرۆزەکەر دەستگیرکران

لە سۆران نزیکەی 60 دەرۆزەکەر دەستگیرکران

سواڵکەرەکانى ناوشارى سۆران دەستگیرکران

سواڵکەرەکانى ناوشارى سۆران دەستگیرکران