ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ بڕیار لە ناردنی موچەی فەرمانبەران دەدرێت؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 19.8.2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی بكات، فەرمانبەران و موچەخۆرانی كوردستانیش چاوەڕێن ئەنجومەنەكە بڕیار لە ناردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەران بدات.

چوارشەممەی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق رایانگەیاند، رێككەوتنیان كردووە بۆ رادەستكردنی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ، ئەمە ئاهێكی بە دڵی فەرمانبەراندا هێنا، كە كێشەی موچە چارەسەر دەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیاریك بۆ ناردنی موچە نییە و فەرمانبەران چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكەن.

هەر لەم چوارچێوەیەدا دوێنێ ئێوارە دوو كۆبوونەوەی گرنگ لە بەغدا كران، بەڵام بەپێی راگەیاندراوەكانیان، لە هیچیاندا باسی موچەی فەرمانبەران نەكراوە، ئەوانیش كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق و كۆبوونەوەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

فەرمانبەرانی كوردستان موچەی مانگەكانی شەش و حەوتیان وەرنەگرتووە و ئێستاش لە مانگی هەشتداین.

دواخستنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم کاریگەری نەرێنى كرد...

دواخستنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم کاریگەری نەرێنى كردووەتە سەر بازاڕى کار