لە ئیداری سۆران

پێشمەرگە ژینگەپارێزەکان فێری پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان دەکرێن

964+

ژووری هەواڵ

خولێکی راهێنانى فرياگوزارى سەرەتایی بۆ ئاژەڵه کێوییەکان و پەرەپێدانی كارامەييه كردارييەكان بۆ پێشمەرگەکانی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.8.2025، هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری ژینگەی سۆران بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 25 پێشمەرگە لە خولەکەدا بەشدار بوون، کە لەلایەن پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر رێکخرابوو، ماوەی یەک رۆژی خایاند.

پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر رایگەیاند، “ئەوەى لەم خولەدا ئەزمووندەکرێ و فێردەکرێ، سەرەتایەکە، کە تێیدا بەشداربوان فێری ناسینەوەی نیشانەکانی برینداربوون یان نەخۆشیی ئاژەڵان دەبن؛ چاودێری لەناکاو دەبەخشن و، گرنگتر لە هەمووان، بەرپرسیارانە و بەبەزەییەوە مامەڵەدەکەن”.

دەشڵێت، لە رێگەی ئەم خولەوە، ئاستى زانستیى فریاگوزاری سەرەتایی، بەو ئامراز و تێڕوانینانەی، کە بۆپاراستنی ژیانی ئاژەڵە کێوییەکان لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراودا پێویستە، پێشدەخەن و ئەمەش لەرێگەى گواستنەوەى زانستە پێویستە کردەییەکان بۆ  پێشمەرگەکانی پاراستنى ژینگە بۆ ئەم خولە کە راهێنانی کردەیییا پێیدەدرێت.

“مرۆڤ هەمیشە مامەڵەیەکى گونجاوى لەگەڵ ئاژەڵە کێوییەکان نەکردووە، هەر ئەمەش کێشەى جدى بۆ ژینگە و هاوسەنگیی ژینگەیى درووستکردووە”، پەیمانگاکە وا دەڵێت.

پۆلیسی دارستان حەوز بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروست ...

پۆلیسی دارستان حەوز بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروست دەکات