دیمهنێكى قوتابیانى عه‌ره‌ب له مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه.
"مێژووى تاوانى كیمیابارانیان بۆ روونكرایه‌وه"
ژماره‌یه‌ک خوێندكارى وڵاتانی عەرەبی سه‌ردانى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، پێشوازییان له ژماره‌یه‌ك خوێندكارى وڵاته عه‌ره‌بییه جیاوازه‌كان كردووه و ته‌واوى مۆنۆمێنته‌كه‌یان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
خوێندكاره‌كان لە وڵاتانى یەمەن و ئوردەن و فەڵەستینەوە هاتبوون، كه ماویه‌هكه بۆ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى مه‌شقی هاوینه له هه‌رێمی كوردستانن.
مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، لەلایەن ستافی مۆنۆمێنتەوە تەواوی بەشەکانی مۆنۆمێنتیان بەسەرکردەوە و مێژووی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەیان بۆ روونکرایەوە.
پێشتر زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین بڵاویكردبووه‌وه، له رۆژى 19.7.2025 پێشوازیان له 13 خوێندكارى عه‌ره‌ب له وڵاتانى یه‌مه‌ن، ئورده‌ن و فه‌ڵه‌ستین كردووه، كه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى مه‌شقی هاوینه له زانكۆكه‌یان سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستانیان كردووه
خوێندكاره‌كان لە زانکۆکانی میسر علوم و تەکنەلوجیا، زانکۆی قودس مەتفوحە، زانکۆی نەجاحە، زانکۆی ئەمریکی، زانکۆی قودس ئەلعەرەبی هاتبوون و پسپۆڕییەکانیشیان بریتیی بوو له سوفتوێر، ئای تی، کارگێڕیی کار و شوێنەوار.