به بڵاوبوونه‌وه‌ى بۆنەکەی جه‌سته‌ى ئاشكرا بوو
له زاخۆ تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی دۆزرایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له زاخۆ، تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی دۆزرایەوە، خه‌ڵك به‌وەیان زانیوه كه ئه‌و ژنه له ماڵه‌كه‌یدا مردووه، بۆنى جه‌سته‌ى بڵاوبووه‌تەوه، پۆلیسیش ده‌ڵێت، هیچ ئاسه‌وارێكی لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار نه‌بووه.
رووداوه‌كه، ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 17.8.2025 له گەڕەکی بێ‌دار روویداوه، دانیشتووانى گه‌ڕه‌ك دوای هەستکردنیان به بۆنێکی ناخوش لە دەوروبەری ماڵەکانیان، پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ژنەکە، ناوی سوعاد عەبۆیە، به ئایین کریستیانە و هیچ کەسوکارێكی نەبووه و بە تەنیا لە ماڵەکەیدا ژیاوه.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیداره‌ى زاخۆ بە 964ـى راگه‌یاند، هیچ ئاسەواری لێدان لەسەر جەستەی ژنەکە دیار نه‌بوه، تەرمەکەشیان رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کردوە.
وتیشی ” ته‌مه‌نى 70 ساڵه و پەڕاوی لیکۆڵینەوەشمان بۆ مردنه‌كه‌ى کردووه‌تەوە”.
ئەمە سێیەم رووداوی لەو جۆرەیە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەی رابردوودا روودەدەن، هەفتەی پێشوو لە سلێمانی پیاوێك بە مردوویی لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دوای دوو رۆژ پێی زانرا، پێش ئەویش لە هەولێر، ژنێكی تەنیا و خانەنشین، دوای سێ رۆژ لە مردنی، هەر بە بڵاوبوونەوەی بۆنی تەرمەكەی، زانرا گیانی لەدەست داوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن