"نانى خێرخوازان له بۆ فه‌قیران"
زیاتر له ساڵێكه نانه‌واخانه‌یه‌كی هه‌ولێر سه‌به‌ته‌ى نانى هه‌ژارانى داناوه
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
سه‌به‌ته‌یه‌كی پلاستیكی له‌به‌رده‌مى نانه‌واخانه‌كه‌ى داناوه و له‌سه‌رى نووسیوه “نانى خێرخوازان له بۆ فه‌قیران” زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى نان بۆ ماڵه‌وه‌یان ده‌به‌نه‌وه به‌پێی گیرفانى خۆیان شتێك پاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ماڵه هه‌ژاره‌كان له‌ناو سه‌به‌ته‌كه داده‌نێن.
ئه‌مه زیاتر له ساڵێكه له نانه‌واخانه‌یه‌كی هه‌ولێر، له داره‌توو داندراوه، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كه‌ش كه ناوى بەشدار عەشایەره به 964ـى وت رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر بۆ هاوكاریكردنى ماڵه هه‌ژاره‌كان هه‌ریه‌كه و بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ناو ئه‌م سه‌به‌ته داده‌نێن و ئه‌وانیش به پاره‌كه نانیان بۆ دروست ده‌كه‌ن.
وتیشی “رۆژانه لانیكه‌م 10 كه‌س له خێزانه هه‌ژاره‌كان سوود له نانى ئه‌م سه‌به‌ته‌یه وه‌رده‌گرن”.
هه‌م ستافى نانه‌واخانه‌كه و هه‌میش ئه‌وانه‌ى نان ده‌كڕن به دانانى ئه‌م سه‌به‌ته‌یه خۆشحاڵن كه توانیویانه له‌و رێگه‌یه‌وه هاوكاری ئه‌و ماڵانه بكه‌ن كه دۆخى داراییان نه‌گونجاوه.
مام عه‌بدولقادریش پیاوێكی به‌ساڵاچووه، هاتبوو له‌نانه‌واخانه‌كه نان بكڕێت، به 964ـى وت كارێكی زۆرباشه ئه‌م سه‌به‌ته‌یان بۆ ماڵه هه‌ژاره‌كان داناوه و له‌زۆر شوێنى دیكه‌ى وه‌كو دوكان و ماركێته‌كانیش ئه‌و جۆره سه‌به‌تانه‌ى بینیوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن