كارەكان لە دووسایدی گۆمەسپان - سماقولی بەردەوامە
هەزار و 214 پڕۆژە
“پارەیەكی زۆر بۆ پڕۆژەكانی هەولێر خەرج كراوە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بڕی یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی هەزار و 214 پڕۆژە خەرج كراوە، بەشێك لە پڕۆژەكان جێبەجێكراون و بەشێكیشیان لە جێبەجێكردندان، ئەمانە هەمووی لە سەردەمی ئیدارەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا.
لە راگەیاندراوێكدا پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 17.8.2025 ئەوەی خستەڕوو، كۆبوونەوەیەك لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتیی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدرا، كە پارێزگاری هەولێر و قایمقام و ژمارەیەك لایەنی دیكەی بەرپرسی ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەشداربوون.
وەك باسكراوە، كۆبوونەوەكە زیاتر بۆ “خزمەتکردنى هاوڵاتیان و گرنگیدان بە پڕۆژەکانی پەرەپێدان و وەبەرهێنانى پارێزگای هەولێر، هاوکاری و پاڵپشتیکردنی زیاتری دیوانى ئەنجومەنى وەزیران بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنوورى پارێزگاکە” ئەنجامدرا.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەوەتەی دەستبەكار بووە، سەرەڕای قەیرانە جۆراوجۆرەكان، بەڵام تەنیا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، نزیکەى یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار لە سەر بودجەى پەرەپێدان و وەبەرهێنانى پارێزگا و بودجەى ئاسایی و سەربار خەرجکراوە، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنى هەزار و 214 پڕۆژەى گرنگ و جۆراوجۆرى خزمەتگوزاری، ئەوە جگە لە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى دیکەى ستراتیژى و گەورەى دیکە، کە ئێستا لە جێبەجێکردندان، وەک پڕۆژەى فریاگوزاریى خێرای گەیاندنى ئاوى هەولێر و دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆیی و بەستنەوەی هێڵە لاوەکییەکانی بە هێڵە سەرەکییەکانى پڕۆژەى فریاگوزاری، هەروەها پڕۆژەکانى دروستکردنى دووسایدى ( هەولێر – کۆیە) ( کەسنەزان – گۆمەسپان) و ( گۆمەسپان – سماقوڵى) و رێگای ( کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل ) و هەردوو تونێلى ( میراوە – ماوەران ).
“لە کۆتاییشدا بۆ زیاتر خزمەتکردنى ھاوڵاتییان، باس لە پێداویستی و کەموکوڕی و گیروگرفتە ئیدارەییەکان و پێداویستییەکان لە رووی کارگێری و دارایی و پەرەپێدانی دامەزراو و فەرمانگە حکومییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ھەماھەنگی بەردەوامی نێوانیان کرا”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.
پارێزگای هەولێر
بەنەتەوە عەرەبە
مێردمنداڵێک لە هەولێر ونبووە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن
باوکی شەهید ئەحمەد: خەممان نەما و سەرمان بەرزە
هاوڵاتیانی كەمپی دارەشەكران دڵنەوایی باوکی شەهید ئەحمەد دەدەنەوە
تەرمەکەی گەیەندرایە بازگەی چەمە لە سنووری هەولێر
هاوڵاتیان بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن دەکەن
بۆ رۆژئاوا
"هەینیی کوردان و بەرخودان"؛ سبەینێ هەولێر، سلێمانى و کەرکوک دەڕژێنە سەر شەقام
زیاتر لە 25 بارهەڵگر