كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال لە هەڵەبجە
ئەگەر كارتی نیشتمانیتان نییە موچەكانتان رادەگیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه كه‌سوكارى شه‌هیدان و بریندارانى چه‌كی كیمیاوی ئاگادار كراونه‌ته‌وه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن و هه‌ندێك پێداویستى فه‌رمى هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، ده‌نا موچه‌كانیان راده‌گیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئاگاداری کەسوکاری شەهیدانى سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید و بریندارانی چەکی کیمیاوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یانی كردووه‌ته‌وه، كه وارسه‌كانيان پێویسته كارتى نیشتمانیان هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌شێكیان خاوه‌نى ئه‌م كارته نین و پێویستیه فه‌رمییه‌كانى وه‌ک کۆپییەکی کارتی نیشتمانی، کۆپییەکی هەویەی شەهیدان لەسەر یەک کاغەز، ناوی سیانیی دایکی شەهید، ناوی چواری وارس، ناوی چواری شەهید له‌گه‌ڵ خۆیان ببنه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه.
ده‌شڵێت “هیچ کەسێك سەردانمان نەکات و ئه‌و پێداویستیانه نه‌هێنێت، موچەکەی رادەگیرێت و دواجار خۆی بەرپرسیارە”.