بانە

بەتەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران؛ کۆڵبەرێکى کورد کوژرا

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆڵبەرێکى کوردى خەڵکى بانە، بەتەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران لە سنوورى هەنگەژاڵ، کوژرا.

رێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە، رەحمان رەسووڵزادە، کە کۆڵبەرێکى  خەڵکی شاری بانە یە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانى ئێران بە چەکی نیوەقورس لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژراوە.

وەک ئەوەى هەنگاو باسى کردووە، ئەو کۆڵبەرە کوردە بە چەکى دۆشکە تەقەى لێکراوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.

“دواى کوژرانى، تەرمى رەحمان بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.”، رێکخراوەکە وا دەڵێت.

باوکی کۆڵبەرێک دوای کوژرانی کوڕەکەی گلەیی لە بەرپرسان...

باوکی کۆڵبەرێک دوای کوژرانی کوڕەکەی گلەیی لە بەرپرسانی ئێران دەکات