پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی کۆماری ئێران لە دەروازەی حاجی ئۆمەران _ وێنە: ئەرشیفی 964
تا ئێستاش مەرزەکە رەشپۆشە و زیارەتکار هەردێن
هاتنی زیارەتکاران لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتە 140 هەزار کەس
964+
شۆڕش قادری
هاتنی زیارەتکاران لە مەرزەکانی کوردستانەوە بۆ بەشداریان لە چلەی ئیمام حسێن بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 140 زیارەتکار تەنیا لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە خۆیان گەیاندووەتە کەربەلا و نەجەف.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری محەمەد رەزایی بەڕێوەبەری تێرمیناڵی مەرزی تەمەرچین (حاجی ئۆمەران لە دیوی ئێرانەوە) بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 140 هەزار زیارەتکار لەڕێی ئەو مەرزەوە چوونەتە کەربەلا و نەجەف و بەشداریان لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا هاموشۆی زیارەتکارانی ئێرانی لەڕێی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەکرێت و تا دوو رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.
بەقسەی محەمەد رەزایی، ساڵی رابردوو 131 هەزار زیارەتکاری ئێرانی و بیانی لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە چوونەتە نەجەف و کەربەلا بەشداریان لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن کردووە.