دیمەنێکی چالاکییەکە ... وێنە: ناوەندی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.
"ساڵانه 10 هه‌زار نه‌مام دابین ده‌كه‌ین"
له چالاكییه‌كى ژینگه‌ییدا چەندین ئاژەڵ و باڵندە گەڕێندرانەوە ناو سروشتی قه‌ڵادزێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له قه‌ڵادزێ چه‌ند ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌ك ئازادى ناو سروشت كرانه‌وه كه پێشتر ته‌واو ئه‌و باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه راوكرابوون ئه‌و رێكخراوانه‌ى ئه‌مڕۆ چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجامدا له‌و هاوڵاتیانه‌یان كڕیبووه‌وه.
ناوەندی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، ناوەندی کەلتووری و هونەریی راپەرین – قەڵادزێ بە بەشداری بەشێک لە ژینگەپارێزان و گروپە شاخەوانییەکان، ئەمڕۆ، لە ناوچەی جۆلانان لە نێوان گوندی شیوەڕەز و دووبێ قه‌ڵادزێ، ئاژەڵ و باڵندەكان ئازاد کران.
عه‌لى قادر دینكه به‌رپرسی لقی قه‌ڵادزێی ناوەندی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەى كوردستان به 964ـى وت ، ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ى ئه‌مڕۆ ئازادیان كردوون بریتی بوونه له كه‌روێشك، باڵنده كێوییه‌كانى وه‌كو كه‌و و كۆتری شین.
وتیشی “ئامانجمان دوورخستنەوەی ئه‌و باڵنده‌و ئاژه‌ڵانه بوو لە قەفەس و گەڕاندنەوەیانە بۆ سروشتی خۆیان، هه‌مانكاتیش په‌ىیامێك بێت بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى راو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له‌و كاره به‌دوور بگرن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌نیزان له‌داهاتوودا كارى له‌وشێوه‌یه‌ى ژینگه دۆستى زیاتر له سنوورى پشده‌ر ئه‌نجام بده‌ن و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى هه‌یانه بۆ ساڵى داهاتوو نه‌مامگه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن كه بتواندرێت ساڵانه 10 هه‌زار نه‌مام بۆ قه‌ڵادزێ به‌رهه‌مبهێنێت.