لەجێى پردە داڕماوەکە

سێ مانگى پێویستە؛ پردێکى نوێ بۆ زارگەلى دروست دەکرێت

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لەجێگاى پردە داڕماوەکەى زارگەلى پردێکى نوێ دروست دەکرێت و لانیکەم سێ مانگى پێویست دەبێت، لەو ماوەیەش شۆفێران دەتوانن پردە بەدیلەکە بەکاربهێنن.

ئاگرین عەبدوڵا، بریکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە 964ـى وت،”پردە داڕماوەکە کەڵکى چاککردنەوەى نەماوە و دەبێت بگۆڕدرێت و پردێکى نوێ دروست دەکەین”.

وەک باسى دەکات بە هاوکارى تیمە ئەندازیارییەکانیان لە رێگاوبانى هەولێر و پاراستن و چاککردنەوەى رێگاوبانى سۆران، نەخشەیەک دادەنرێت و دواتر لەسەر ئەو بنەمایە پردێکى نوێ دروست دەکرێت.

بەوتەى ئاگرین عەبدوڵا، دروستکردنى پردە نوێیەکە لانیکەم سێ مانگى پێدەچێت، لەو ماوەیەشدا شۆفێران دەتوانن پردە بەدیلەکە بەکاربهێنن کە بەشێوەیەکى کاتى دروستکراوە.

درەنگانی شەوی 14ـى ئەم مانگە، بەهۆی بارهەڵگرێکەوە کە باری ئاسنی پێبووە لە کاتی تێپەڕین بەسەر پردى زارگەلى بارەکەی کەوتووە و بەهۆیەوە بەشێک لە پردەکە لە رێگەی گەلی عەلی بەگ رووە و خەلیفان داڕما و هاتوچۆ کردن بەسەر پردەکە وەستا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پردی زارگەلی داڕما و هاتوچۆ وەستا

پردی زارگەلی داڕما و هاتوچۆ وەستا