"کاتییە و بۆ چەند کاتژمێرێکە"

دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی دەرگای قەڵای هەولێر کرایەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای زیاتر لە دوو ساڵ دەرگای قەڵای هەولێر بەڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاران و میوانانی پایتەخت کرایەوە.

فەڵاح حسێن بەڕێوەبەری قەڵای هەولێر بە 964ـی وت، “بەشێوەیەکی ئەزموونی و بۆ چەند کاتژمێرێک دەرگای قەڵامان کردووەتەوە، چونکە نۆژەنکردنەوەی قەڵا هێشتا ماویەتی و کارەکانی تەواو نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی خەڵک زۆر لە چاوەڕوانیدا نەمێننەوە، ئەو کارەیان کردووە و لە ئێستادا رێگە بە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەدەن سەردانی ئەو بەشە بکەن کە کارەکانی تەواو بووە، لە داهاتووشدا نۆژەکردنەوەی هەمووی قەڵا تەواو دەبێ و بە تەواوەتی دەکرێتەوە.

هاوڵاتییەکیش بەناوی عەبدولقادر عەبدولکەریم کە بەقسەی خۆی لە ساڵی 1992ـەوە قەڵای نەبینیوەتەوە، قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “قەڵای هەولێر سامانێکی مێژوویی و نیشتمانییە و پێویستە بەهەموو شێوەیەک بپارێزرێت، بۆ ئەوەی بمێنێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

مزگەوت و حەمامی ناو قەڵای هەولێر دەکرێنەوە

مزگەوت و حەمامی ناو قەڵای هەولێر دەکرێنەوە