بەراورد بە پار زیادیکردووە

نزیکەی 100 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەرانەوە خۆیان گەیاندووەتە کەربەلا

964+

شۆڕش قادری

هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لەڕێی مەرزەکانی کوردستانەوە بۆ بەشداریکردنیان لە چلەی ئیمام حسێن بەردەوامە و تا ئێستاش نزیکەی 100 هەزار زیارەتکار تەنیا لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە خۆیان گەیاندووەتە کەربەلا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری پەیمان ئارامون بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی ورمێ بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا 95 هەزار و 143 زیارەتکار لە دەروازەی نێودەوڵەتی تەمەرچینـەوە (حاجی ئۆمەران) چوونە شارەکانی کەربەلا و نەجەف و بەراورد بە ساڵی پار 20 هەزار کەس زیادیکردووە.

بەپێی ئەو ئامارەی کاربەدەستانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، زیاتر لە 60٪ـی ئەو زیارەتکارانی لە حاجی ئۆمەرانەوە هاتوون، هەر لەو رێیەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، ئەوەش لەکاتێدایە هێشتا هاتنی زیارەتکار لەو سنوورە و لە مەرزەکانی تری کوردستانەوە بەردەوامە.

زیاتر لە 250 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەران و مونزەرییە...

زیاتر لە 250 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەران و مونزەرییەوە گەیشتوونەتە کەربەلا

لە حاجی ئۆمەران و گەلی عەلی بەگ ئامادەکاری بۆ هاتنی زیا...

لە حاجی ئۆمەران و گەلی عەلی بەگ ئامادەکاری بۆ هاتنی زیارەتکاران دەکرێت