دیمەنی رووداوی هاتوچۆ لە سنووری کۆیە - وێنە: هاتوچۆی کۆیە
زۆرینە لە رێگەی هەولێر بووە
کۆیە؛ له حه‌وت مانگدا 87 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ئەمساڵدا و له 1.1.2025 بۆ 31.7.2025، لە سنووری قەزای کۆیە 87 رووداوی هاتوچۆ لە هاتوچۆی قەزاکە تۆماركراوه، به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 84ی دیكه برینداربوون.
زۆرینەی ئەو رووداوانە لە رێگەی چوون بۆ هەولێر روویان داوە.
موقه‌ده‌می هاتوچۆ، سه‌نگه‌ر سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای كۆیه به‌رادیۆی فەڕمی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوو، 87 رووداوی هاتوچۆ له سنووره‌كه‌یان تۆماركراوه، 48 رووداویان له جۆری پێكدادان، 33 رووداو له جۆری وه‌رگه‌ڕان، پێنج رووداویان له جۆری شێلان بووه.
به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 84 دیكه برینداربوون.
له‌و 87 رووداوه‌ی تۆماركراوه، 31 رووداویان له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی كۆیه بووه، 25 رووداویان له رێگه‌ی كۆیه – هه‌ولێر، 23 رووداو كۆیه – ته‌قته‌ق و هه‌شت رووداویان له رێگه‌ی كۆیه – دوكان بووه.