9% كەمی كردووە

هەفتەی رابردوو سلێمانی و هەڵەبجە 10 ملیار دینار داهاتیان هەبووە

964+

ئەحمەد مستەفا

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی لە پارێزگاکانی، سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، داتای کردووە کە هەفتەی رابردوو 10 ملیار و 878 ملیۆن دینار داهاتی ئەو ناوجانە بووە.

داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکان لەنێوان 9.8.2025 – 15.8.2025 داتا کراوە، بەجۆرێك كە 80%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 20%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.

ئەوە لە کاتێکدا، داهاتی هەفتەی رابردووتری سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکان، 2.8.2025 – 8.8.2025، 12 ملیار و 13 ملیۆن دینار بووە، بە گوێرەی رێژەیی دیاریکراو لە نێوان ئەو دوو هەفتەیە داهات بەڕێژەی 9% كەمیكردووە بە زیاتر لە یەك ملیار دینار.

داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌  22 ملیار و 892 ملیۆن دینار، كه‌ 75%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 25%ی به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌، ئەوە لە کاتێکدا داهاتی مانگی تەممووزی سنوری سلێمانی بریتی بووە له‌ 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه‌ 28%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 67%ی مەقاسە بووە و 5% به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.

شەفافیەت: زیاتر لە نۆ ملیار دینار داهاتی یەک هەفتە بووە

شەفافیەت: زیاتر لە نۆ ملیار دینار داهاتی یەک هەفتە بووە

شەفافیەت: زیاتر لە نۆ ملیار دینار داهاتی یەک هەفتە بووە

شەفافیەت: زیاتر لە نۆ ملیار دینار داهاتی یەک هەفتە بووە

مانگی داهاتوو دیدارێکی گرنگ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

مانگی داهاتوو دیدارێکی گرنگ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت