کاریگەری رووداوەکەی پردی زارگەلی - وێنە: 964
"رێگەی بەدیل دەدۆزینەوە"
هاتوچۆی سۆران: هاتن و چوونی بارهەڵگر لە پردی زارگەڵی قەدەغەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی سۆران دەیەوێ، شۆفێران ئاگاداربکاتەوە ئەمرۆ هەینی 15.8.2025، هاتوچۆکردن لە سۆران بۆ هەولێر و بەپێچەوانە بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە پردی یەکەمی زارگەلی بۆ خەلیفان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هاتوچۆکردن تەنیا ئۆتۆمبیلی بچوک و ئاسایی رێگە پێدراوە، چونکە بەو هۆکارە بەشێکی پردەکە تووشی داڕمان بووە، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان هەوڵی دروستکردنی رێگای بەدیل دەدەن.
درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆی بارهەڵگرێکەوە کە باری ئاسنی پێبووە لە کاتی تێپەڕین بەسەر پردەکە بارەکەی کەوتووە و بەهۆیەوە بەشێک لە پردی زارگەلی لە رێگەی گەلی عەلی بەگ رووە و خەلیفان داڕما و رێگەکە داخرا.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە وتی، بەهۆی ئەوەی، هیچ رێگەیەکی جێگرەوە نییە هاتوچۆ بۆ سۆران و رواندز و باڵەکایەتی و حاجی ئۆمەران وەستاوە.
ئەمڕۆ خەڵک بۆ پشوو دەچنە ناوچە گەشتیارییەکان، پەیامنێرمان وتی، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ رۆژی هەینییە گەشتیارێکی زۆر روو لە ناوچەکە دەکەن و ئێستا لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی رێگەیەکی جێگرەوە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان.