پاڵەوانێتییەک بۆ دەست شکاندنەوە

“ئایەرن ریست”ـی هەولێر خۆی بۆ پاڵەوانێتی عێراق ئامادە دەکات

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ماوەی چوار ساڵە یاریی “ئارم ریستڵینگ” یان دەست شکاندنەوە هاتووەتە کوردستان، یاریزانانی هەولێر لە پارکی پێشمەرگە دەستیان بە راهێنان کردەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتی عێراق.

باوەر عومەر، راهێنەری یارییەکە، بە 964ـی وت، “دەمانەوێت زیاتر پەرە بە یارییەکە بدەین و خۆمان بۆ پاڵەوانێتی عێراق ئامادە دەکەین، لە ئێستاشەوە دەستمان بە راهێنان کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ئایندەدا هەڵبژاردەی کوردستان دروست بکەین.”

“لەشساغی و نەبوونی نەخۆشیی درێژخایەن مەرجی سەرەکیی ئەم یارییەیە،” باوەر عومەر وای وت.

یاریی دەست شکاندنەوە لە وڵاتانی جیهاندا گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و هەوادارێکی بەرچاوی هەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پاڵەوانێتی پێشبڕکێی پادڵبۆرد بۆ یارییە ئاوییەکان لە د...

پاڵەوانێتی پێشبڕکێی پادڵبۆرد بۆ یارییە ئاوییەکان لە دەریاچەی دوکان ئەنجامدرا