ناهێڵن کەس بەبێ شێو سەربنێتەوە

سەموون و کەباب و هەرچیت حەز لێیە بە بەلاش بیبە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ماوەیەکە بەشێکی باشی دوکانداران و کاسپکارانی سلێمانی بۆ کاری باش و خێر چاو لە یەکتر دەکەن، لە زۆر گەڕەک و سەرشەقامی گشتی بۆکسی تایبەت داندراوەو خەڵک خۆراک و پێداویستی تیا جێدەهڵێن.

964 وەک پشتیوانییەک بۆ ئەم پرۆژەیەو دانە دانە بەدوای ئەو خاوەنکارانە دەگەڕێت و باسی پرۆژەکانیان دەکات.

دیلان محەمەد جەزا پەیامنێری 964 ئەمڕۆ لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی چووە لای دووکانە خێرخوازەکان، هەر لەوێ دوو سەموونخانەو کەبابخانەیەکی دۆزییەوە کە رۆژانە خەریکی ئەم خێرەن.

سەموونخانەکان لە بەشی دەرەوەی دوکانە بۆکسی تایبەتیان داناوەو لەسەریان نووسیوە ”سەموون بۆ خێر” رۆژانە خۆیانە بڕێک سەموون دەخانە عەلاگەوەو لەوێ دایدەنێن، ئەو کەسەی کەمدەرامەت بێت تووشی رووگیری نابێت، بە بێدەنگی سەموونەکە هەڵدەگرێت و دەیبات.

ئەمە هانی خەڵکێکی زۆری داوە بەشدار بن، خاوەن سەموونخانەکان دەڵێن رۆژانە خەڵک دێن کە سەموون بۆ خۆیان دەکڕن بڕێک پارە جێدەهڵێن دەڵێن لە بری ئێمە بایی ئەوەندە سەموون بخەرە ئەو بۆکسەوە.

هەر لە نزیک یەکێک لە سەموونخانەکان کەبابخانەیەک هەیە، خاوەنی ئەو کەبابخانەیەش وتی: زۆر رۆژ کە خەڵکێک دێن لێرە کەباب دەخۆن، بڕێک پارە جێدەهێڵن دەڵێن هەر کەس حەزی لە کەباب بوو پارەی پێنەبوو کەبابەکەی عایدی ئێمەیە.

ئەگەر هەر پرۆژەیەکی خێرخوازی لەم شێوەیەتان بینی لەرێی ئەم ژمارەیەوە ئاگادارمان بکەنەوە تا کاری لەسەر بکەین و خەڵک ئەو ئیشە جوانەش ببینێت.

خێرخوازێک: دەمەوێت سەنتەری ئۆتیزم بكەمەوە و رێگرییم لێ...

خێرخوازێک: دەمەوێت سەنتەری ئۆتیزم بكەمەوە و رێگرییم لێدەكرێت