لەپای هاوکاری کردنیان لە پاککردنەوەی شەقامی ئیسکاندا

سێ کارمەندی هاتوچۆی هەولێر رێزیان لێگیرا

964+

ژێوار خدر

شەقامی ئیسکان، ئەو شەقامەی پایتەخت کە هەرگیز ناخەوێت و بەردەوام جمەی دێت، ماوەی ساڵێکە شاهیدی پرۆسەیەکی پاککردنەوەی جیاوازە.

ئەمڕۆ، وەک رێزێک بۆ ئەو هەوڵە، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە سێ کارمەندی هاتوچۆ کرد کە رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە پاککردنەوەی شەقامەکەدا.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر دەڵێت، پێشتر پاککردنەوەی شەقامی ئیسکان یەکێک بوو لە کارە هەرە قورسەکانی شارەوانی، بەهۆی ئەوەی بە درێژایی شەو و رۆژ، ریزی ئۆتۆمبێلی وەستاو دەرفەتی نەدەدا تیمەکانی پاککەرەوە کارەکانیان بە دروستی ئەنجام بدەن، ئەمەش وایکردبوو هەر هەوڵێک بۆ شوشتنی شەقامەکە، ئەنجامێکی لاوازی هەبێت.

دەشڵێت، ماوەی ساڵێکە، بە هەماهەنگییەکی تۆکمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و شارەوانی هەولێر، چارەسەرێکمان دۆزیوەتەوە و مانگانە دوو جار، تیمەکان بە ئامێری کرێن هەڵدەستن بە گواستنەوەی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقامی ئیسکان راگیراون و دەیانبەنە کۆڵانەکانی تەنیشت.

بە چۆڵکردنی تەواوەتی شەقامەکە، تیمەکانی ژینگەپارێزی دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخساوە کە بە مادەی پاککەرەوەی تایبەت، کە بۆ لابردنی چەوری و پیسی چێشتخانەکانە، بە وردی شەقامەکە بشۆن و سیمایەکی پاک و شایستەی پێ بباخشنەوە.

چەوری زێرابەکانی شەقامی ئیسکانی داپۆشیووە

چەوری زێرابەکانی شەقامی ئیسکانی داپۆشیووە